ZNA – هەولێر
گرووپی میوزیکی "یو تو" لە ساڵی 2018ـدا، بە بەراورد لەگەڵ هونەرمەندە گۆرانیبێژ و گرووپە میوزیکییەکان، زۆرترین داهاتی بەدەستهێناوە.
گۆڤاری بیلبۆردی ئەمریکی کە تایبەتە بە کەسایەتییە ناودارەکان، لیستی پڕداهاتترین گرووپی میوزیکی و گۆرانیبێژی بڵاوکردەوە کە ناوی 50 گرووپ و گۆرانیبێژی لەخۆگرتووە.
گرووپی رۆکی ئێرلەندی "یو تو" زۆرترین داهاتی لە ماوەی ساڵێکدا بەدەستهێناوە کە بڕی 54 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
بەشی هەرە زۆری داهاتی ئەو گرووپە، لەرێگەی ئەنجامدانی گەشتێکی هونەری بووە کە ئەنجامی داوە.
ئەم هەواڵە 10642جار خوێندراوەتەوە |