ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، فەیروز، ئامادەکاری بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی گۆرانی و بەرهەمهێنانی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی دەکات.
فەیروز، لەگەڵ کوڕەکەیدا زیاد رەحبانی ئامادەکاری بۆ ئەم دوو پڕۆژەیە دەکات، لە دوای ئەوەی نێوانیان باش بووەتەوە و کێشەکانی نێوانیان چارەسەرکرد.
هەر بەم دواییە هەواڵی کۆچی دوایی ئەو گۆرانیبێژە بڵاوکرایەوە، بەڵام لە بری بە درۆخستنەوە هەواڵەکە، بە دوو پڕۆژەی هونەری وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە.
ئەو هونەرمەندە تەمەن 82 ساڵە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 گۆرانی بەرهەمهێناوە.
ئەم هەواڵە 10558جار خوێندراوەتەوە |