English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دژەتیرۆری كوردستان ھۆشداری دەداتە كەناڵەكانی راگەیاندن
2018-07-24 [05:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ھۆشداری دەداتە کەناڵەکانی راگەیاندن، کە لە ھەر بارێکی نەخوازراودا رەچاوی باری ئەمنی نەکەن و بەرپرسانە مامەڵە نەکەن، رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگرێتەبەر. ئەوەش دەخاتەڕوو "ئەمجۆرە رووماڵکردنەی کە کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ ھەواڵەکان دەیکەن، جگە لە خزمەتکردن بە تیرۆریستان، ھیچ مانایەکی تر ناگەیەنێت".


دەقی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان

بۆ ھەموو کەناڵەکانی راگەیاندن بێ جیاوازی

لە رووداوەکەی دوێنێی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر دەرکەوت کە کەناڵەکانی راگەیاندن زۆر ناپرۆفیشناڵانە کار دەکەن و ھیچ رەچاوی باری ئەمنی ناکەن لە رووماڵکردنی ھەواڵەکانیان، تاکە خەمیان تەنھا لایک و دەستخۆشییە. لەمەودوا خوانەخواستە لە ھەر بارێکی نەخوازراوی وەک رووداوەکەی دوێنێ، کەناڵەکانی راگەیاندن بە ھیچ جۆرێک مافی ئەوەیان نییە و نابێت نزیکی شوێنی رووداو بکەون و رووماڵی رووداوەکان بکەن، بە پێچەوانەوە زۆر بەتوندی لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بەرپرس دەبن لە ئاکامی کارەکانیان.

تکا دەکەین جارێکی تر دەزگاکانی راگەیاندن، بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و ئیتیکی رۆژنامەوانی بپارێزن و، جارێکی دیکە نەکەونە ئەو ھەڵەیە کە چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە و، باری ئەمنی رەچاو ناکەن، چونکە لای ئێمە سەلامەتی ھاونیشتمانیان و کارمەندان و پێشمەرگەکانمان لە رووماڵکردنی ھەواڵەکانتان گرنگترە.

ئەمجۆرە رووماڵکردنەی کە کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ ھەواڵەکان دەیکەن، جگە لە خزمەتکردن بە تیرۆریستان، ھیچ مانایەکی تر ناگەیەنێت.

ئەم ھەڵسوکەوتەی دەزگاکانی راگەیاندن کە یەکەمجار نییە، ھیوادارین دواجاربێت، چونکە ئیدی مایەی قبووڵکردن نابێت.

دژەتیرۆری کوردستان





ئەم هەواڵە 3664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad