English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگی گەرووی هورموز و دەرهاویشتەکانی داخستنی
2018-07-24 [05:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ھەڕەشە و ھەوڵی گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمەریکاوە، ئەگەری داخستی گەرووی ھورمووزی ھێناوەتە  ئاراوە، بەڵام ئایا گرنگی ئەو گەرووە چییە و ئێران چۆن دەتوانێت دایبخات؟

ئەمەریکا لە دوای کشانەوەی لە رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە، بە ئێرانی گووت، یان دەبێت واز لە مووشەکی دورھاوێژ و زیادکردنی ھەژموون لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بھێنیت، یاخود دەبێت روبەڕووی سزای سەختی ئابووری ببیتەوە.

لە بەرامبەر ئەم ھەوڵانەی ئەمەریکا، بەرپرسانی باڵای ئێران ھەڕەشەی داخستنی گەرووی ھورمووز دەکەن، کە پێگەیەکی ئابووری زۆر گەورەی لە ناوچەکە ھەیە، لای خۆشییەوە رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی باس لە گرنگی و تواناکانی ئێران بۆ داخستنی ئەو رێڕەوە بازرگانییە دەکات.

گرنگی گەرووی ھورموز:

گەرووی ھورموز دەکەوێتە نێوان ھەردوو کەنداوی فارس و عومان، تاکە رێڕەوی کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی کوەیت، بەحرەین، ئێران، عێراق و ئیماراتە بۆ دەریای ھیندی.

سێ یەکی نەوتی دەریایی جیھان، لەو گرووە دەگاتە بازاڕەکانی نەوت، ئەمەش جیا لەوەی ئەو گەرووە رێڕەوی سەرەکی گازی سروشتی وڵاتی قەتەرە کە بە یەکێک لە گەورە بەرھەمھێنەرەکانی گازی سروشتی دادەندرێت.

لە ھەندێک جێ، پانی ئەو گەرووە تەنھا ١٩ کیلۆمەترە، ئەمەش رەنگە کۆنتڕۆڵکردنی ئاسانتر بکات.

لەئەگەری داخستنی ئەو گەرووە،  ھەناردەی نەوتی دەریایی وڵاتانی کوەیت، قەتەر، بەحرەین، عێراق و ئیماران رادەگیرێت، سعودییەش ناچاردەبێت بەندەرکانی دەریای سوور بەکاربھێنێت.

ئایا ئێران دەتوانێت ئەو گەرووە دابخات؟

بەگوێرەی یاسا ئاوییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ١٩٨٢، ھەر وڵاتێک دەتوانێت لە کەنار دەریاکەیەوە، ببێتە خاوەنی ١٢ میل(١٩ کیلۆمەتر) درێژی دەریاکە. واتە ئەو وڵاتە دەسەڵاتێکی دەبێت بۆ چۆنییەتی بەکارھێنای ئەو دەریاییە، بەم پێیەش بە شێوەیەکی تیۆری، ئێران دەتوانێت گەرووەکە بە تەواوی دابخات.

ئێران دەتوانێت ئەو گەرووە دابخات، بەڵام زیانی زۆر بە وڵاتانی دراوسێ و خۆشی دەگەیەنێت، پێشتریش چەند جارێک تاران ھەڕەشەی داخستنی ئەو گەرووەی کردووە، بەڵام رەنگە زیانەکان بۆ ئێران زیاتر بن لە سوودەکان، دواجار داخستنی رێڕەوی نەوتی وڵاتانی دیکە سوودێکی وەھا بە ئێران ناگەیەنن ئەگەر نەتوانێت نەوتەکەی خۆت ھەناردە بکات.





ئەم هەواڵە 10225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad