English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کوردستان جێگای شانازی کوردستانیانن
2018-07-24 [05:58 AM]

نووسینی: سیامند سێلکی


 

تیرۆرستان بۆ تێکدانی ئارامی هه‌ولێر هێرشیان کرده‌ سه‌ر بینایه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، روودانی ئه‌م کاره‌ تیرورستیه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان بێ توانان، یان له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی سه‌رشانیان که‌مته‌رخه‌م بوون. نه‌خێر هیچ یه‌ک له‌مانه‌ نیه‌، هه‌ولێر که‌ له‌ناو ده‌ریایه‌ک ئاگردایه ‌و به‌دوژمن ده‌وره‌ دراوه ‌و له‌ناوخۆی کوردستانیش که‌سانێک هاوسۆزی تیرورستانن و ڕه‌نگه‌ داڵده‌شیان بده‌ن، چاوه‌ڕوانکراوه‌ وه‌کو پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و زۆر وڵاتی دیکه‌ی ئه‌وروپا کارێکی تیرورستی له‌و شێوه‌ تێیدا رووبدات. بۆیه‌ ئه‌م کاره‌ تیرورستیه‌ نه‌کار ده‌کاته‌ سه‌ر وره‌ی خه‌لکی کوردستان، نه ‌متمانه‌شیان به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌کان لاواز ده‌کات، خه‌لکی کوردستان ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن که‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان له‌چه‌ند سالی رابردوودا به‌سه‌رکه‌وتویی و به‌وپه‌ڕی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ ئه‌رکی سه‌رشانیان جێبه‌جێکردووه‌ و سه‌روماڵی هاوولاتیانی کوردستانیان پاراستووه‌، ئه‌گه‌ر دلسۆزی و لێهاتویی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سته‌م بوو بتوانرێت کوردستان له‌ناو ئه‌م ده‌ریا ئاگره‌دا سه‌لامه‌ت و پارێزراو بێت، به‌لام ده‌بینین به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان له‌ساڵانی رابردوودا ده‌یان کاری تیرورستی پوچه‌ڵکراوه‌ته‌وه‌، ده‌یان شانه‌ی نوستووی تیرۆرستان له‌ناوبراون و ده‌ستیگیرکراون. ئه‌مانه‌ هه‌مووی شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن که‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان سه‌رکه‌توو بوون له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانیان. دیاره‌ له‌هیچ روویه‌که‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان له‌گه‌ل ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ولاتانی ئه‌روپا و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌ش به‌راورد ناکرێت. به‌هه‌مان شێوه‌ واقعی جوگرافیا و سیاسی کوردستانیش له‌گه‌ل هیچ یه‌ک له‌و ولاتانه‌ به‌راورد ناکرێت. ئیمکاناتی ئاسایشی کوردستان سنوورداره‌، جوگرافیای کوردستان له‌ناو ده‌ریایه‌ک ئاگردا هه‌ڵکه‌وتووه‌. له‌رووی سیاسی و ئه‌منیشه‌وه‌ کوردستان له‌به‌رده‌م ده‌یان پیلانگێری ناوخۆیی و ده‌ره‌کیدایه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان به‌دلسۆزی رووبه‌رووی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کان بونه‌ته‌وه‌ و خاک و خه‌ڵکی کوردستانیان پاراستووه‌ و ده‌پارێزن، له‌سایه‌ی ئه‌م دڵسۆزی و قوربانیدانه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان بونه‌ته‌ جێی رێز و متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و جیهانیش. کوردستانیش بووەته‌ په‌ناگه‌یه‌کی ئارام و بێ کێشه‌ بۆ خه‌ڵکی لێ قه‌وماوی عێراق و ناوچه‌که‌ش. ئه‌مه‌ شانازیه‌کی گه‌وره‌یه‌ نه‌ تیرۆرستان و نه ‌ئه‌وانه‌ی له‌ناوخۆیی کوردستان هاوسۆز و هاوڕای تیرۆرستانن ناتوانن ئه‌و شانازیه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌خه‌ڵک و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان وه‌ربگرنه‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌و که‌ناڵه‌ میدیایانه‌ی ئه‌مرۆ نا به‌رپرسانه‌ و دوور دوور له‌ ئیتیکی رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل کاره‌ تیرورستیه‌که‌ی سه‌ر پاریزگای هه‌ولێر کرد و به‌دیدێکی تیرورستیانه‌ هه‌واڵه‌کانیان داڕشت و بلاوکرده‌وه‌. ده‌بێت له‌لایان داواکاری گشتی کوردستانه‌وه‌ به‌تاوانی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ تیرۆر و گه‌یاندنی زانیاری به‌تیرۆرستان په‌لکێشی دادگا بکرێن و سزا بدرێن. ئاخر له‌هیچ شوێنێکی دونیا نه‌بووه‌ له‌کاتی روودانی کارێکی تیرۆرستیدا میدیاکانی ولات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆرستان هه‌واڵی ناڕاست و پر له‌چه‌واشه‌کاری بڵاو بکه‌نه‌وه‌. له‌ هه‌مووشیان خراپتر ناوی گیان به‌ختکراوانی پۆلیس و ئاسایش به‌کوژرا و بێنن. ئه‌مه‌ هاوسۆزی و هاوهه‌ڵوێستیه‌ له‌گه‌ل تیرۆردا. بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندنه‌ له‌ناو خه‌ڵک و هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت. بۆیه‌ گوناهه‌ به‌بێ سزا ئه‌مه‌ به‌سه‌ریاندا ده‌رباز بێت.





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad