English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌هه‌ولێر زیاترله‌ 14 هه‌زار پارچە زەوی كارت تاپۆ دەكرێن
2018-07-24 [05:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەهەزاران پارچە زەوی لە هەولێر بڕیاری تاپۆكردنیان بۆ دەرچووە و پڕۆسەی  تاپۆكردنی ئەو زەویانەش بە چەند قۆناغێك ئەنجام دەدرێت.

 نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە باسی راگەیاند: زۆربەی  زۆری زەویە كارتەكانی هەولێر كراون بە تاپۆ، بەشێكی كەمی ئەو زەویانە ماون بكرێنە تاپۆ، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی دواكەوت و ئێستاش پڕۆسەكە بە باشی بەرێوە دەچێت.

ئاشكراشی كرد چەند شوێنێكی هەولێر نزیكی 20 هەزار پارچە زەویە ماون بكرێنە تاپۆ و فەرمانی تاپۆ كردنیان بۆ دەرچووە.

كرمانج  دەشتەكی، گوتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بە هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گوت: لە ماوەی رابردوودا لە هەولێر بڕیاری تاپۆكردنی 84 هەزار زەوی كارت دراون ، 60 هەزار پارچە زەوی كارت لە ساڵی 2017 تاپۆكران، بۆ ئەمساڵیش 14 هەزار پارچە زەوی تر بڕیاری تاپۆكردنیان بۆ دەرچووە".

روونی كردەوە هەوڵدەدەن تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ زۆربەی ئەو زەویانە تاپۆ بكرێن و مامڵەكانیان لە تاپۆ تەواو بكرێن.

جەختی كردەوە لە بەرنامەی شارەوانیدایە هەموو زەویە كارتەكان تاپۆ بكات لەسەر خاوەنەكانیان.

 





ئەم هەواڵە 4243جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad