English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەوڵاتێکی ئەوروپی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانه‌كان چەندین کەس دەبنە قوربانی
2018-07-24 [06:00 AM]

ZNA-هەولێر


بەگوێرەی گوتەبێژی حکومەتی یۆنان دوێنێ دووشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە له‌ دارستانه‌كانى دەورووبەری ئەسینای پایتەخت، 50 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 104کەسی دیکەش بریندار بوون.


بەگوێره‌ى ماڵپەڕی "رووسیا تودەی"، دیمیتریس تسانکۆپلۆس، گوتەبێژی حکومەتی یۆنان روونی کردەوە، هەندێک لە قوربانییەکان لەنێو خانووکانیان و ئۆتۆمۆبیلەکانیان گیریان خواردووە لەناوچەی ماتی لە دووری 40 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەسینا، و هەروەها زیاتر لە 104 بریندار هەیە کە 11 كه‌سیان برینەکەکانیان سەختە و 16 منداڵ لەنێو بریندارەکاندا هەن.


دیمیتریس تسانکۆپلۆس، گوتی، دەسەڵاتداران بەردەوامن لە پرۆسەکانی گەڕان بەدوای قوربانیان و دەرکردنی ئەو دانیشتوانانە کە ئاگرکە کاریگەری کردۆتە سەریان.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتی ئیسپانیا فڕۆکە دەنێرێت بۆ یارمەتیدانی یۆنان و، قوبرسیش تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی 60 کەسی دەنێرێت.

جێی باسە وڵاتی یۆنان لە رۆژی یەکشەممەوە تووشی شەپۆلێکی گەرما بووەتەوە، دەستەی کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکات کە پلەکانی گەرما لەناوەندی وڵات بگاتە 41 پلەی سه‌دى.





ئەم هەواڵە 4591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad