English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌نرا
2018-07-24 [06:20 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەندامی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە پەرلەمانی عێراق فازل گەراوی رایگەیاند لە خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق و شاری بەغدای پایتەخت کە بەھۆی خراپی بارودۆخی ژیان دەستیپێکردبوو تاکو ئێستا ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش برینداربوون کە ٤٧٠ یان لە ھێزە ئەمنییەکانن . 

گەراوی ئاشکراشی کرد کە رۆژی ھەینی ڕابردوو ھێزەکانی ئەمنی عێراق ھێزێکی زۆریان لە شەقام و کۆڵانەکانی شاری بەغدا بڵاوکردبۆوە .

لەمبارەیەشەوە سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەیان خۆپیشاندەر لە شارەکانی باشووری عێراق لەلایەن گرووپە چەکدارە شیعەکان و سوپای ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراون . 

جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھاووڵاتیانی بەسڕا بەھۆی خراپی بارودۆخی ژیانیان خۆپیشاندانیان سازکرد و دواتر خۆپیشاندانەکان تەشەنەی سەند و ھەریەک لە شارەکانی زیقار و بابل و میسان و دیوانییە و نەجەف و بەغدادیشی گرتەوە . 





ئەم هەواڵە 1888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad