English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌نزینی حكومی لیتری بە 640 دینار دەبێت
2018-07-24 [06:33 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان ئاشكرای  دەكات لە رێگەی بەنزینخانە حكوومیەكان فرۆشتنی بەنزینی هەرزان بەردەوامی پێ دەدرێ.

مستەفا تەها جەبار بەڕێوه‌بەری دابەشكردنی سوتەمەنی هەولێر لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان راگەیاند: دوای خەرجكردنی زیاتر لە 2 ملیۆن لیتر بەنزین بە نرخی 640 دینار بۆ هەر لیترێك، بڕیار دراوە درێژە بە پڕۆسەكە بدرێت، گوتی: حكوومەتی عێراق بەڵێنی داوه‌ بڕێكی ترمان لەو بەنزینە بۆ بنێرێت ، هەركات بنێردرێت ئێمەش لە رێگەی بەنزینخانە حكوومیەكان دابەشی دەكەینەوە.

لە مانگی رابردوودا لە رێگەی حكوومەتی عێراق و پاڵاوگەی هەرێمی  كوردستان 2 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێر نێردرا.

روونیشی كردەوە، ئەو بەنزینەی پێشوو هاتبوو دابەشی سەرتاكسیەكانی هەولێر كرا، گوتیشی: تاكسیەكان بژێوی ژیانیان لەسەر تاكسیە ،بۆیە بڕیاردرا بدرێتە تاكسیەكان و پڕۆسەكەش هەروا بەردەوام دەبێت، چونكە بڕەكە  كەم بووبەشی ئۆتۆمبێلی تایبەت ناكات.

جەختی كردەوە ئەو 2 ملیۆن لیتر بەنزینە لە ماوەی 17 رۆژ دا لە هەولێر دابەشكرا، تاكسیەكانیش سودی زۆریان لەو بەنزینە وەرگرت، بەنزینەكە كوالێتی باش بوو دەستكاری نەكرا بوو، نرخەكەشی جێگیر بوو هەر رۆژە و نرخێك نەبوو خاوەنی تاكسیەكانیش لێی ئاسوودەن.

لە هەولێر و دهۆك ئەو بەنزینە حكوومیە دابەشكرا، بەڵام لە سلێمانی رەتیان كردەوە وەری بگرن و دابەشی بكەن.

 





ئەم هەواڵە 11965جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad