English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج ره‌فتار زیان بە مێشك دەگەیەنن
2018-07-24 [07:03 AM]

هەولێر _ ZNA


زۆر ره‌فتار كە رۆژانە دووبارەی دەكەینەوە، دەكرێت زیان بە تەندروستی مێشكمان بگەیەنێت، لە رووی زانستییەوە چەند خاڵێك لەو بوارەدا دیاریكراون، لەوانە:


1. نەخواردنی‌ نانی‌ بەیانی‌: ئەو كەسانەی‌ نانی‌ بەیانی‌ ناخۆن رێژەی‌ شەكر لەخوێنیاندا كەمدەبێتەوە، ئەمەشدەبێتە هۆی‌ ئەوەی‌ رێژەیەكی‌ كەم خۆراك بچێت بۆخانەكانی‌ مێشكیان.

2. خواردنی‌ زۆر: خواردنی‌ زۆر دەبێتە هۆی‌ رەقكردنی‌ دەمارەكانی‌ مێشك و كەمكردنەوەی‌ تەركیزی‌ مرۆڤ.

3. خواردنی‌ شیرەمەنی‌ زۆر: زۆر خواردنی‌ شیرەمەنی‌ دەبێتە هۆی‌ رێگریكردن لەمێشك بۆ هەڵمژینی‌ پرۆتین و خواردن، ئەمەش مێشك توشی‌ كەمخۆراكی‌ دەكات و رێگر دەبێت لەگەشەكردنی‌ مێشك.

4. پیسبوونی‌ ژینگە: مێشك زۆرترین رێژەی‌ ئۆكسجین بەكاردەهێنێت و پیسبونی‌ هەواش دەبێتە هۆی‌ كەمبونەوی‌ رێژەی‌ ئۆكسجین بۆ مێشك و زیانگەیاندن پێی.

5. كەم خەوی‌: خەوتن هۆكارێكە بۆ حەوانەوەی‌ مێشك، بەڵام ئەوكەسانەی‌ كەم دەخەون خانەكانی‌ مێشكیان بەشێوەیەی‌ خێرا لەناو دەچێت.ڕۆژانە هەواڵ سەرچاوە
 





ئەم هەواڵە 5863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad