English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ ملیۆن دۆلاری تواناسازی خه‌رج نه‌كراوه‌
2018-07-24 [07:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئه‌و بڕ ه‌ پاره‌یه‌ی حكومه‌ت بۆ قوتابیانی توانسازی ته‌رخانی كردووه‌ بریتیه‌، له‌ 30  ملیۆن دۆلاری تەرخان كراو،  لەو بڕە پارەیە 20 ملیۆن دۆلاری خەرجكراوە و ئێستا 10 ملیۆن دۆلاری تر ماوە بڕیاری خەرج كردنی بدرێت و خەرج نەكراوە.

د. جوان جەلال بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان ‌و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌ بە باسی ڕاگەیاند: ئەو پارەیەی كە بۆ قوتابیانی تواناسازی دیاریكراوە 30  ملیۆن دۆلاره‌ ،  لەو بڕە پارەیە 20 ملیۆن دۆلاری خەرجكراوە و ئێستا 10 ملیۆن دۆلاری تر ماوە بڕیاری خەرج كردنی بدرێت و خەرج نەكراوە.

لە ماوەی رابردوودا قوتابیانی‌ ده‌رچوی‌ تواناسازی‌ بۆ جاری‌ پێنجه‌م له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران گردبونه‌وه‌و داوایان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد وه‌ڵامی‌ داواكارییه‌ ڕه‌واكانیان بده‌نه‌وه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ سه‌رف بكرێت.

بەرپرسەكەی خوێندنی باڵا، روونی كردەوە لەم ساڵ و لە ساڵی رابردووشدا شایستەی دارایی بەشێك لە قوتابیانی تواناسازیان خەرجكردووە بەڵام ئێستاش بەشێكی زۆریان ماون پارەیان پێ بدرێت، گوتشی: "ئێستا ئەوەی كە لەسەرمان زۆری ماوە شایستە داراییەكانی ئەو قوتابیانەیە كە لە دەرەوە دەخوێنن".

لە ساڵی 2018 تەنها ملیۆنێك دۆلار بۆ قوتابیانی تواناسازی لە زانكۆكانی دەرەوە خەرجكراوە.

ئه‌وجەختی كردەوە، بۆ ئەوەی كێشەی شایستە داراییەكانی قوتابیان تەواو بكەن جگە لەو 30 ملیۆن دۆلارەی تەرخانكراوە پێویستیان بە 12 ملیۆن دۆلاری تر دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad