English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ فەرمانبەر چەند رێكارێك دەگیرێتە بەر
2018-07-24 [07:31 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


لە رێگەی رێكخراوێك چەندین رێكار دەگیرێتە بەر بۆ پێدانی چەند ماف و ئیمتیازێك بە زیاتر لە دەیان هەزار فەرمانبەرو كارمەندی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان.

جەلال كوردی سەرۆكی رێكخراوی فەرمانبەرانی گرێبەستی كوردستان رایگەیاند: بۆ  داكۆكیكردن لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە داموو دەزگاكانی حكوومەت چەند رێكارێك دەگرینە بەر.

كوردی ئاماژەی بەوەدا، فەرمانبەرانی گرێبەست لە داموو دەزگاكانی حكوومەت كێشەی زۆریان هەیە، لە نێوان فەرمانبەرانی هەمیشەیی و فەرمانبەرانی گرێبەست جیاوازی زۆر هەیە، لەوانە پێدانی مۆڵەت و پاداشت و پێنەدانی رێزو سوپاس و سەرمووچە و بەرزە مووچەیە.

سەرۆكی رێكخراوی فەرمانبەرانی گرێبەست، جەخت لەسەر بڕیارێكی پێشووی حكوومەت دەكاتەوە و دەڵێت: بە پێی بڕیاری حكوومەت هەر فەرمانبەرێك سێ ساڵ خزمەت تەواو بكات دەبێت ببێتە هەمیشەیی، ئەو بڕیارە چەند ساڵە دەرچووە و راگیراوە، ئێمە فشار دەكەین ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت، چونكە لە بەرژەوەندی حكوومەت و  گرێبەستەكانە.

ئه‌و گوتیشی: وایە ئەگەر حكوومەت گرێبه‌سته‌كان بكاته‌  فەرمانبەری هەمیشەیی حكوومەت پارەیەكی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە، هەروەها كۆمەڵێك مافیش لە مۆڵەت و رێزو سوپاس و سەرمووچە و ناونیشان گۆڕین بۆ فەرمانبەری گرێبەست دەگەڕێتەوە.

ئاشكرای  دەكات زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە داموو دەزگاكان بونیان هەیە و بڕیارە رێكخراوەكەیان ناسنامەی تایبەتیان بۆ دروست بكات، گوتیشی: داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە ئامارێكی وردمان لەسەر فەرمانبەرە گرێبەستەكمان پێ بدات كە ئێستا زۆرینەیان لە وەزارەتی شارەوانی و تەندروستین".

 

 

 

باس





ئەم هەواڵە 2965جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad