English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەت ٢٧٠٠ ئۆتۆمبێلی خۆی دەفرۆشێت
2018-07-24 [08:18 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ١٨ ھەزار ئۆتۆمبێلی حکومی، ٢٧٠٠ ئۆتۆمبێل کە سوودی لێنابیندرێت، دەفرۆشنەوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەش بە قەرزێکی درێژخایەن بەو فەرمانبەرانە دەفرۆشرێنەوە کە لەلایانە.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ھەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی مۆدێلیان لەخوار ٢٠١٣ـەوەیە ‌و سوودیان لێوەرناگیرێت بەشێوازێک بفرۆشێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک دروستکراوە ‌و ئەویش بووەتە سەرۆکی لیژنەکە.

بەگوتەی سامی جەلال، نزیکەی ١٨ ھەزار ئۆتۆمبیلی حکومی ھەن و بڕیاردراوە ٢٧٠٠ ئۆتۆمبیل بفرۆشرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبیلانە ھەر بەو  فەرمانبەرانە دەفرۆشرێنەوە کە لەلایانە گوتیشی "ئەوەش بە قەرزێکی درێژخایەنی ١٠ساڵی دەبێت".

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نزیکەی ١٨ ھەزار ئۆتۆمبێلی بۆ رێکخستنی کاروباری فەرمانگەکانی ھەیە، بەپێی بڕیاری ئەو لیژنەیەی دروستکراوە، ٢٧٠٠ ئۆتۆمبیلیان سوودیان لێوەرناگیرێت.


رووداو





ئەم هەواڵە 8494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad