English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم رێنماییانە ئەنجام بدە و قژت درێژ بکەرەوە
2018-07-24 [08:33 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رەنگە خاوەنی قژێکی تەنک و لاوازبیت، یاخود بەھۆی بەکارھێنانی بۆیە و پێکھاتە کیمییاییەکان، لاواز بووبێت و درەنگ درێژ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی لەم کێشانە رزگاربیت، گرنگە ئاگاداری سیستمی خۆراکیت بیت، ھاوکات پێکھاتە و پاکەرەوەی باش بەکاربھێنیت.

لەرێگای ماڵپەڕی yasmina ەوە، شارەزایەکی بواری جوانکاری بەناوی ریمی، رێنمایی خانمان دەکات، بۆ ئەوەی قژیان بەھێز بێت و درێژبێتەوە.

١-لەگەڵ ئەو شامپۆیەی بەکاریدەھێنیت، زەیتی لاڤیندەر تێکەڵ بکە، کە لەلایەن دوکانی جوانکاری و عەتارەکان دەفرۆشرێت، چونکە رێگا لە وشکبوونەوەی دەگرێت و بێخی سەر شێداردەکات، ھاوکات دژی کڕێشە.

٢-ئاوی گوێزی ھیندی بخۆرەوە، چونکە قژ شێدار دەکات و رێگا لە وشکبوونەوەی دەگرێت.

٣-رۆژانە یان ھەفتەی چەدند جارێک، کەوچکێکی تۆو کەتان بخۆ، چونکە دەوڵەمەند بە ئۆمیگا سێ، خۆراک بە قژت دەدات.





ئەم هەواڵە 22345جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad