English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیومان رایتس وۆچ: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست ته‌قە له‌ خۆپیشانده‌ران دەکەن
2018-07-24 [06:24 AM]

​ZNA - هەولێر


رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ناسراو به‌ هیومان رایتس وۆچ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات کە به‌ ئه‌نقه‌ست ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌.

 راپۆرتەکە دەڵێت هێزە ئەمنییەکان به‌مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه‌ی شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كانی نێوه‌ڕاست و باشووری عێراق، خۆپێشاندەرانیان دەستگیر کردووە و ئەشکەنجیان داون.

بە پێی راپۆرتێكی ئه‌م رێكخراوه‌، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا،  به‌تایبه‌تی له‌خۆیشاندانه‌كانی شاری به‌سڕه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق، بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران هێزیان به‌كارهێناوه‌ و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌نیا له‌ شاری به‌سڕه‌ سێ خۆپیشانده‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون و به‌ده‌یانی دیكه‌ش بریندارن.





ئەم هەواڵە 6229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad