English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ كاتی خه‌یار خواردندا خۆت له‌م هه‌ڵه‌ به‌دووربگره‌
2018-07-25 [05:29 AM]

هەولێر _ ZNA


خه‌یار یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ له‌ چه‌ندین ڕوانگه‌وه‌ سودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسیده‌كان و ڕێژه‌ی 95% ی ئاوه‌، بۆیه‌ به‌ناوبانگه‌ بۆ ڕیجێم كردن و دابه‌زاندنی كێش.

ده‌توانرێت خه‌یار به‌ توێكڵ یاخود به‌ بێ توێكڵه‌وه‌ بخورێت، به‌ڵام زۆرێك له‌ ڤیتامین و كانزاكه‌ی له‌ توێكڵه‌كه‌یدایه‌. به‌تایبه‌ت مس و ڤیتامین (K)، بۆیه‌ باشتره‌ به‌ توێكڵه‌وه‌ بیخۆیت، به‌ڵام كێشه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی (FDA) بڕیاریداوه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاری چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك بكات. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا زانایان نمونه‌ی 1050 ڕووه‌كیان وه‌رگرتووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ 1% خه‌یار ماده‌ی سالمۆنیلای پێوه‌بووه‌. 

سالمۆنیلای به‌كتریایه‌كه‌ ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردن و هۆكارێكی سه‌ره‌كی ژه‌هراویبوونی خۆراكه‌ له‌ جیهاندا.

نیشانه‌كانی توشبوون به‌و به‌كریایه‌ بریتین له‌ گرژبوونی ماسولكه‌كان و سكچوون و هه‌ڵامه‌ت و هتد.

بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌و كێشه‌، پزیشكه‌كان ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له‌ كاتی خه‌یار شتندا پێویسته‌ كاتی پێویست بده‌ن به‌ شتنه‌وه‌كه‌ی، به‌ جوانی بیشۆن و پاشان بیخه‌نه‌ ناو ته‌شتێك ئاوه‌وه‌ و كه‌مێك سركه‌ی سپی تێبكه‌ن بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك دواتر خه‌یاره‌كه‌ ده‌ركه‌ن و بیخۆن.

ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره‌ پێویسته‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و میوانه‌ی دیكه‌ كه‌ توێكڵه‌كه‌ی ده‌خورێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆبپارێزن له‌و به‌كتریایانه‌ی زیان به‌ لاشه‌ ده‌گه‌یه‌نن.
 





ئەم هەواڵە 8326جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad