English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێك لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان
2018-07-25 [06:18 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوته‌بێژی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئێواران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم دابخات.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان راگەیاند: له‌پێناو گرنگیدانی زیاتر به‌ پرۆسه‌ی فێركردنی به‌یانیان و ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ڕووی جۆرایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی لای قوتابیان، بڕیاردرا زیاتر له‌ 70%ی به‌شه‌كانی خوێندنی ئێواران له‌ زانكۆ په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 دابخرێن.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئێواران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تایبه‌ت "ئه‌هلی" ده‌گرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به‌ خوێندنی به‌یانیان بدرێت. وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئه‌و قوتابیانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ ساڵانی پێشوو له‌و به‌شانه‌ وه‌رگیراون.





ئەم هەواڵە 5743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad