English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌
2018-07-25 [07:15 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و شوێنانه‌ی‌ تا ئێستا مووچه‌ی مانگی‌ نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه‌، مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
 

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ و سبه‌ی‌ پێنجشه‌ممه‌ 25 و 26 ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و لیواكانی نه‌وت و غاز دابه‌شده‌كرێت.

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی دێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی‌ 3ی  ئه‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی‌ تری مووچه‌ی‌ بڵاو كرده‌وه‌ و  به‌م لیسته‌ی‌ ئێستاش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی نیسان دێت.





ئەم هەواڵە 10510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad