English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆن كاتی وەرگرتنی لیستی ناوی بەربژێرانی درێژکردەوە
2018-07-25 [07:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی بەربژێرانی درێژکردەوە و رایگەیاند، رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگە دوایین رۆژ دەبێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥-٧-٢٠١٨، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا  وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی بەربژێرانی درێژکردەوە و بڕیاریدا تاوەکو ٢٩ـی تەمووز ناوی بەربژێری لیست و قەوارەکان وەربگرێت.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی  لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا رایگەیاند: "٢٩ قەوارە و لیست بۆ خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون".

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن دەڵێت: "ئەگەر ھەر لیست و قەوارەیەک تاوەکو ئەو وادەیەی دیاریمانکردووە لیست و ناوی بەربژێرانی پێشکەش نەکات بێبەش دەبێت لە بەشدارییکردن لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان".

شێروان زرار دەشڵێت، ھەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیست و قەوارە سیاسییەکان ئەنجامدا و داوامان لێکردوون کە ناوی پاڵێوراوەکان بەزووترین کات پێشکەش بکەن. 

بەگوتەی شێروان زرار، ئەو لیست و قەوارانەی تاوەکو ئێستا ناوی خۆیان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە، بریتین لە: پارتی پارێزگاران، لیستی سەردەم، لیستی ھاوپەیمانی، پێکھاتەی ئەرمەن و پێکھاتەی تورکمان بەشی زۆریان لیستی ناوی پاڵێوراوانیان پێشکەش کردووە. 

رۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨، ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت و کۆمیسیۆنیش ٢٥ـی ئەم مانگەی وەک دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرانی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردبوو، ھەرچەندە ھێشتا پێنج لایەنە سەرەکییەکەی ھەرێمی کوردستان ناوی بەربژێرەکانیان نەداوەتە کۆمیسیۆن و تەنھا چەند لایەنێکی تورکمانی و مەسیحی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە. ئەمڕۆش کۆمیسیۆن دوا وادەی بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی بەربژێران دیاریکرد.





ئەم هەواڵە 3889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad