English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سووریا سێ ته‌قینه‌وه‌ ٧٥ كه‌سى كرده‌ قوربانى
2018-07-25 [08:00 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی ھەواڵێکی رووسیا ئەلیوم سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٨، لە شاری سوەیدا کە نزییک سنو,ری وڵاتی ئوردنە، زنجیرە تەقینەوەیەک ڕوویداوە بەھۆیەوەش بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان ٣٨ کەس کوژراوە و ٣٧ کەسیش بریندارە.

ھاوکات تەلەفزیۆنێ فەرمیی سووریاش بڵاویکردەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ تەقینەوەی بەھێز سووریا ڕوویدا و ھاوکات لەگەڵ تەقینەوەکە ھێرشیک بۆ سەر گوندەکانی ئەل متونە و دۆما و تەیما سەر بە شاری سوەیدا.

تەلەفزیۆنێ فەرمیی سووریا ڕایگەیاند: چەند چەکدارێکی داعش توانیان دزە بکەنە نێو شاری سوەیدا و سێ تەقینەوە ئەنجام بدەن یەکەم لە نزیک بازار و دووھەم لە خۆڵگەی ئەلمەشنەقە و سێھەم تەقینەوە لە دوار ئەلنەجم ئەنجامدراو و بەھۆیەوەش ٧٥ کەس بوونە قووربانی.

ھەواڵەکانی ناوخۆ ڕایانگەیاند: ھێزەکانی سەر بە حکۆمەتی سووریا توانیویانە کۆنتڕۆڵی تەواوی ھێرشەکە بکەن و دوو کەسی ھێرش بەرەکانی سەر بە داعش کۆژراون، ھەروەھا ھێزەکانی سەر بە رژێمی سووریا لە ئامادەباشی دان بۆ وڵامدانەوەی ھێرشەکانی داعش و لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە لە گوندەکانی ڕامی دۆما و عەراجە و لە نیوان دانیشتوانی دێھاتەکە و یەکەی سوپا لە لایەکی ترەوە و چەکدارانی داعش. 

ئەم ھێرشەی ئەمڕۆی شاری سوەیدا بە گەورەترین ھێرش دادەنرێت و ئەنجامدەری ھێرشەکان بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشیان کردووە و تەقەیان لە خەڵکی کردووە، ھەروەک ھەواڵە فەرمییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ئاماژەیان بەوە داوە چەکدارانی داعش پشتێنی بۆمبڕێژکراویان لە پشت بەستووە و ھێرش دەکەن. 

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە: داعش لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەی ئەمڕۆدا تۆانیویانە سێ گوند کۆنترۆڵ بکەن لەو گوندانەی دەوروبەری سوەیدای باشووری سووریا.

 





ئەم هەواڵە 1804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad