English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوربانیانی ئاگرەکەی یۆنان بۆ 74 کەس به‌رز بووه‌
2018-07-25 [08:04 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ئەنجامی تەشەنەکردنی  ئاگری دارستانەکانی دەوروبەری ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە ناوچەکانی نیشتەجێبوون، ٧٤کەس گیانیانلەدەستدا. 

ئاگر لە دارستانەکانی دەوروبەری ئەسیناوە تەشەنەیسەند و چەندین یەکینەی نیشتەجێبوون و دەیان ئۆتۆمبێلی سووتاند.

ستاڤرولا مالیری، گوتەبێژی راگەیاندنی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی یۆنان ئاشکرایکرد، ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی ناوچەی رافینای باکووری خۆرھەڵات ئەسینا کەوتبووەوە گەیشتووەتە چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون. 

لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا، ٧٤ کەس گیانیانلەدەستداوە. ژمارەیەکیان بە ھۆی گیرخواردن لەناو ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیاندا و ژمارەیەکی دیکەشیان کاتێک لە ئاگرەکە ھەڵاتوون، خۆیان ھەڵداوەتە دەریاوە و خنکاون. 

ھەروەھا بەھۆی ئاگرەکەوە، ١٦٤ کەس کە ٢٣ـیان منداڵن برینداربوون. بەھۆی زۆریی بێسەروشوێنان، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان ھەیە. ١٥٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و نزیکەی ٧٠ ئۆتۆمبێل لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

نیکۆس ڤاوتسیس، سەرۆکی پەرلەمانی یۆنان رایگەیاند، بەھۆی ئەم کارەساتەی روویداوە، ئاڵاکانی وڵاتەکەیان لە پەرلەمان تا نیوە داگرتووە. 

ئەلێکسیس چیپراس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان سەردانەکەی بۆ بۆسنە و ھەرسک لە نیوەدا کۆتایی پێھێنا و گەڕایەوە ئەسینا. 

 





 





ئەم هەواڵە 4762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad