English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى به‌نزینه‌وه‌ به‌شۆفێران ده‌درێت
2018-07-25 [08:19 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، ھاتووچۆ ڕایدەگەێنێت ،  لە وەرزی گەرمای ئێستاکە و شۆفێران تەبرید بەکاربێنن بڕی بەنزین زیاتر سەرف دەبێت وەیاخود جامی ئۆتۆمبێل بکرێتەوە کامیان زیاتر سەرف دەکات ، ھاتووچۆ ئەم ڕوونکردنەوەی دا : 

لە وەرزی گەرما ی ئێستاکە ،  زۆرینەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکان تەبریدیان تێدایە، بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان‌و کەمکردنەوەی خەرجی بەنزین چی بکرێت باشە؟ جامی ئۆتۆمبێلەکان بکرێنەوە، یان دابخرێن‌و تەبرید کار پێبکرێت؟

زۆرێک لەئێمە پێمانوایە لەوەرزی ھاویندا کردنەوەی جامەکانی ئۆتۆمبێل وادەکات کەمتر بەنزین بخوات، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە وانییە، دەستەی ئەندازیارانی ئۆتۆمبێلی جیھانیی (SAE)، چەندین تێستیان لەسەر ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل بەتەبریدەوەو ھەروەھا بەکردنەوەی جامەکان کردوە، تا بۆیان دەربکەوێت لەکام باردا ئۆتۆمبێل سوتەمەنیی زیاتر سەرف دەکات، ئەم ئەنجامەیان بەردەست کەوتوە.
١- ئەگەر لەدەرەوەو ناوەوەی شاردا ھاتوچۆت کردو خێراییەکەت لەسەروو (٧٠ کیلۆمەتر/سەعات)ەوەیە، پێویستە جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخەیت‌و باشترە تەبرید ھەڵبکەیت، چونکە لەکاتی کردنەوەی جامی ئۆتۆمبێل، خێرایی با بەھۆی خێرابونی ئۆتۆمبێلەکەوە لەسەر ئۆتۆمبێلەکە بەئاڕاستەی پێچەوانەی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە زیاد دەکات‌و بەمەش ھێزی بەرەنگاریی با زیاددەکات‌و ھەرچەند زەخت لەئۆتۆمبێلەکە بکەیت ئەوەندە چوستییەکەی دادەبەزێت‌و سەرئەنجام بەنزین یان گاز زیاتر سەرفدەکات‌و چالاکیی ئۆتۆمبێلەکەش کەم دەکاتەوە.
٢- ئەگەر بەخێرایی کەمتر لە (٧٠ کیلۆمەتر/سەعات)ەوە بیت، ئەوا
باشترەو ئاساییە ئەگەر جامەکان بکەیتەوە.
٣- ھەڵکردنی تەبرید خێرایی فڕەی کرێن بەڕیژەی (٥ تا ١٠%) کەمدەکاتەوە.
٤- ئەم کێشەیە زیاتر لەو ئۆتۆمبێلانە دەردەکەوێت کە قەبارەی
مەکینەکانیان لە ١.٨ لیتر کەمترە.





ئەم هەواڵە 14029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad