English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مان هه‌مواری یاسا كارپێكراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه‌
2018-07-25 [08:32 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، لێژنەی ناوخۆ لەپەرلەمان کوردستان ڕایدەگەێنێت ، بەپڕۆژەیەک ھەمواری یاسا کارپێکراوەکانی بەرەنگاربوونەی مادە ھۆشبەرەکان  دەکرێتەوە

لێژنەی ناوخۆ ڕاشیدەگەێنێت ، لەکۆبوونەوەمان لەگەل لێپرسراوانی بەشی مادە ھۆشبەرەکان لە پارێزگاکان و دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆکرا لەسەر  ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر  ھەموارکردنی یاسای مادە ھۆشبەرەکان ژمارە ٦٨ی ساڵی ١٩٦٥، کەھەمواری پڕۆژە یاساکە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشکەش کراوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە باسکردنی ئامار و داتاکانی تایبەت بە بەکارھێنەران و بازرگانانی مادەی ھۆشبەر و تەئکید لەسەر تووندکردن و قورسکردنی ڕێکارە یاساییەکان کرایەوە دژی بە بەکارھێنەران و بازرگانانی مادەی ھۆشبەر و ھەمووان کۆکبوون لەسەر مەترسی و زیانەکانی مادە ھۆشبەرەکان ھەوڵەکان بۆ رێگریکردن لێی.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 3589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad