English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... بڕی هاوردەكردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی دیاریكرا
2018-07-25 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 لە مانگی هه‌شتدا هاوردەكردنی بەرهەمی پەلەوەری و بەرووبوومی ئاژەڵی لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆ هاوسەنگ دەكرێت، بڕیاردرا، مانگی ئاب رێگە بە هاوردەكردنی بەرووبوومی ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی 5000 سەر ئاژەڵ  و 500 تۆن گۆشتی سور بدرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە  له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قائیمقامی سلێمانی ئاوات محەمەد لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەرووبومی پەلەوەری و ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی بریاردرا بە پێی رێنماییە ڤێترنەرییەكان و  پشكنینی تاقیگەیی بۆ مانگی ئاب رێگە بە هاوردەكردنی بەرووبوومی ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی 5000 سەر ئاژەڵ  و 500 تۆن گۆشتی سور بدرێت.

هه‌روه‌ها بەرووبومی پەلەوەریش دیاریكرا بە بڕی 500 تۆن مریشك، 510 تۆن هێلكە، و بەهۆی خواستی زۆری هاوڵاتیانیش رێگە دەدرێت بڕی 2400 تۆن ماسی بۆ هەریەكە لە مانگەكانی 8 و 9 و 10 هاوردە بكرێت.





ئەم هەواڵە 2062جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad