English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاكستان... ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
2018-07-25 [11:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌پرسێكى له‌ پاكسانى ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ شارى له‌ شاری كوه‌يتاى باشورى خۆرئاواى پاكستان هێرشێكی خۆكوژی كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوه‌ندێكى هه‌ڵبژردن به‌هۆیه‌وه‌ 63 كه‌سى بوونه‌ قوربانى، وتیشی، ئه‌مه‌ هێرشی دووه‌مه‌ ئه‌مڕۆ له‌ پاكستاندا ئه‌نجام ده‌درێت.

هاشم غيلزاى به‌رپرسى ناوخۆيى له‌ شاری كوه‌يتا رایگه‌ياند، هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌سه‌ر ناوه‌ندێكى هه‌ڵبژاردن له‌ شاره‌كه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا سه‌رقاڵى ده‌نگدان بوون، به‌هۆیه‌وه‌ 28 كه‌س كوژران و 35 كه‌سى دیكه‌ش برينداربوون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ وتیشی، خۆكوژه‌كه‌ هه‌وڵيداوه‌ بچێته‌ ناو ناوه‌نده‌كه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام كاتێك پۆليس رێگریان لێكردووه‌، خۆى ته‌قاندۆته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌كاتێكی پێشتردا به‌ نارنجۆكى ده‌ستى هێرش كرايه‌سه‌ر ناوه‌ندێكى ده‌نگدانى گوندى كۆشك له‌ ناوچه‌ى خوزدار، بووه‌ هۆی كوژرانی پۆليسێك و سێی دیكه‌ش برينداربوون.





ئەم هەواڵە 1942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad