English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنەماڵەی یەکێک لە ھێرشکارەکانی سەر پارێزگای ھەولێر روونکردنەوەیەک بڵاو دەکەنەوە 
2018-07-25 [11:35 AM]

ZNA  - ھەولێر 



بنەماڵەی یەکێک لە ھێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر روونکردنەوەیەک لەبارەی کوڕەکەیان بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیێنن، بێئاگایی و بێبەریی خۆمان لەو کارە تیرۆریستییەی کە مێردمنداڵێکی ئێمە ئەنجامیداوە رادەگەیێنین.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥-٧-٢٠١٨، بنەماڵەی مامۆستا مەلا شێخ عەبدولڕەحمان وەرتی، کە دەکاتە کەسوکاری (بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان ئەحمەد) روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و بێبەریی خۆیان لەو ھێرشەی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر راگەیاند. 

لە بەشێکی روونکردنەوەکەدا لەبارەی ئەو ھێرشە رایدەگەیێنن: "بێئاگایی و بێبەریی خۆمان لەو کارە تیرۆریستییەی کە مێردمنداڵێکی ئێمە پێی ھەڵخەڵەتێندراوە و پێیھەڵساوە لە ھێرشکردنەسەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر رادەگەیێنین و، ئەگەر کەمێ گومانمان لە فکری تووندوتیژی و کاری تیرۆریستی ئەو مێردمنداڵە ھەبووایە ئەوا خۆمان رادەستی ئاسایشمان دەکرد".

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەشدا ئاماژە بەوە دەدەن کە، "بێزاری خۆمان لەو کارە قێزەونە تیرۆریستییە دەردەبڕین و ھەمیشە خزمەتکاری خاک و خەڵکی خۆمان بین". 


بیلال سلێمان ناوی یەکێک لە ھێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێرە و خەڵکی پارێزگای ھەولێر بووە، تەمەنی ١٨ساڵ بوو و لەگەڵ خێزانەکەی لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی ھەولێر نیشتەجێبوون.

 





ئەم هەواڵە 7684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad