English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم نمایشی فیلمە نوێیەکەی لیدی گاگا لە ڤینیسیا دەبێت
2018-07-25 [12:26 PM]

ZNA - هەولێر


یەکەم نمایشی فیلمی سینەمایی "A Star Is Born" لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا دەبێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی و پاڵەوانیەتی برادلی کۆپەرە و لەگەڵ ئەودا خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، لیدی گاگا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 31 مانگی ئابی داهاتوو لەو فێستیڤاڵە نمایشدەکرێت و لە 5 تشرینی یەکەم لە تەواوی سینەماکانی جیهان نمایشدەکرێت.

 

لیدی گاگا هەرچەند وەک گۆرانیبێژێک ناسراوە، بەڵام بەم دواییە وەک ئەکتەرێک بەشداری لە زنجیرەی درامایی " American Horror Story " کرد و توانی لەرێگەیەوە خەڵاتی گۆلدن گلۆب وەک باشترین ئەکتەر بەدەستبێنێت.





ئەم هەواڵە 1732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad