ZNA - ھەولێر
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رازی بووە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری ئەستێرەی تیپەکەی بێت.
بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕت ، یانەی پاریس سانجێرمان رازی بووە بە فرۆشتنی یاریزان ئیدنسۆن کاڤانی بە یانەی ریال مەدرید .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی پاریس سانجێرمان لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە کاڤانی داوای ٥٨ ملیۆن یۆرۆ دەکات .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی نیشانداوە ئەم بڕە پارەیە بە یانەی پاریسی بدات لەبەرامبەر بەدەستھێنانی کاڤانی .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 14389جار خوێندراوەتەوە |