English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئازیزی: رۆژئاوای كوردستان بە تەواوی كەوتووەتەوە دەست حكومه‌تی سووریا
2018-07-25 [02:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ، رایگه‌یاند، پەیەدە لە جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ حكومه‌تی سووریا هەیبووە به‌رده‌وامه‌، لە نوێترین هەنگاویشدا ناوی ئاساییشی رۆژئاوای كوردستانی كردووەتە هێزەكانی ناوخۆی سووریا و شێوەی ئاڵای خۆیشیان گۆڕیوە.

كاوه‌ ئازیزی وتیشی، په‌یه‌ده‌ شێوەی ئاڵای خۆی كه‌ پێشتر هەڵۆ بوو و كردوویانەتە رەنگی شین، بۆ ئەوەی هیچ دروشمی كوردیی پێوە نەمێنێت و هیچ شتێكی كوردی لە رۆژئاوای كوردستان نەمێنێت.

كاوە ئازیزی باسی له‌وه‌ش كرد، پەیەدە بە تەواوی خۆی رادەستی حكومه‌تی سووریا كردووە و ئامادەیی خۆیشیان نیشان داوە لە ئیدلیب هاوشانی هێزەكانی رژێمی سووریا شەڕ بكەن، كەواتە هیچ نەماوە ئەوان بۆ رژێمی سووریا نەیكەن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئێستا رژێمی سووریا لە رژئاوای كوردستان مووچە و پاسپۆرت و ناسنامە و ئاو و كارەبا و قوتابخانە و دادگا و ئیدارەی پارێزگا و فڕۆكەخانە و هێزی ئەمنی و سەربازیی هەیە.

روونی كرده‌وه‌، حكومه‌تی سوریا بە ئاشكرا هەموو كارێك دەكەن و رۆژئاوای كوردستان بە تەواوی كەوتووەتەوە دەست رژێمی سووریا.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 4699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad