ZNA - ھەولێر
فیدارسیۆنی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی (فیفا) جوانترین گۆڵی مۆندیالی رووسیای دیاریکرد .
بەپێی دەنگدانی ھاندەران لەسەرتاسەری جیھان گۆڵەکەی یاریزان بنیامین باڤارد یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا کە لە دژی ئەرژەنتین تۆماری کرد بە جوانترین گۆڵی مۆندیال دیاریکرا.
ئەم یارییە لە قۆناغی ١٦ی مۆندیال ئەنجامدرا و بەسەرکەوتنی فەرەنسا بە ئەنجامی (٤ - ٣) کۆتایی پێھات .
فیفا ١٨ گۆڵی یاریزانانی دیار کردبوو بۆ ئەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵ بەدەست بھێنن , لەم نێوەش خەڵاتەکە بە باڤارد بەخشرا .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 14446جار خوێندراوەتەوە |