English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بریارێک لە بارەی پاڵاوگەی نایاساییەکان دەردەچێت 
2018-07-25 [02:53 AM]

ZNA  - ھەولێر 



پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥/٧/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و  وەزیرە پەیوەندیدارەکان، پارێزگاران، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، وەزیری ناوخۆ، نوێنەری دەستەی دەستپاکی، دیوانی چاودێریی دارایی، داواکاری گشتی و نوێنەری ئاسایش، ئەنجومەنی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.


کۆبوونەوە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پاڵاوگە بچووکە نایاساییەکان کە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی کاریان کردووە و تیایدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە ژمارەی پاڵاوگاکان، شوێنەکانیان و مێژووی سەرھەڵدانی ئەم دیارە نایاساییە پێشکەش کرد. کۆبوونەوەکە کۆک بوو لەسەر پێویستە بە زوویی چارەسەری ئەم دیارەیە بکرێت، بەتایبەتی کە ئەم پاڵاوگانە بوونەتە ھۆکاری زیانگەیاندێکی گەورە بە تەندروستی و ژینگەی ھەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە چەند نموونەیەکی زەق لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی باسکران کە بە ‌ھۆی پاشەڕۆی ئەم پاڵاوگانەوە زیانی گەورە بەر سەرچاوەکانی ئاو و بەرھەمی کشتوکاڵی گەیشتووە و ھۆکاری سەرەکیشن بۆ بڵاوبوونەوەی چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار.
کۆبوونەوە بڕیاری دا وەزارتی سامانە سروشتییەکان بە ھاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێزان سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان لە دەرفەتێکی نزیکدا بە میکانزمێکی پێویستی یاسایی کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە بکەن و حکوومەتیش ڕێکاری پێویست بەرامبەر پاراستنی ژینگە و تەندروستی و ژیانی ھاووڵاتیان بگرێتە بەر و دواتریش دەرئەنجامی ئەو ڕێکارە یاساییانە بۆ ڕای گشتی بخرێنە ڕوو.


لەمبارەیەوە بەڕێزان سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە دەزگا ئیدارەییەکان بەتایبەتی دەزگاکانی جێبەجێکردن وەک وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیس بە ھاوکاریی پارێزگارەکان کار لەسەر ئەم بابەتە بکەن لە ‌چوارچێوەی ئەو میکانزمەی لە کۆبوونەوەکەدا خرانە ڕوو و داوکاری گشتیش ڕاسپێردرا لەڕووی یاسایییەوە ھاوکاری ئەم تیمە بێت، ھەروەھا دووپاتیان کردەوە کە پاراستنی ژینگە و ژیانی ھاووڵاتیان لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە،‌ چونکە ژیانی خەڵک و پاراستنی ژینگە لە پرسە ئابوورییەکان گرنگترن و پێویستە جیاوازی لەنێوان ژیان و ژینگەی خەڵک، لەگەڵ دابینکردنی سووتەمەنی بکات

ی.ا





ئەم هەواڵە 5689جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad