English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە گرینەکانی سرکەی سێو
2018-07-26 [06:37 AM]

هەولێر _ ZNA



دەتوانی وەك دەرمان سودی لێوەرگریت بۆ چارەسەركردنی: زیپكە ،بالوكە ،كێژی سەر، شوێن گەستنی حەشەرات،پەێستی گەرمابردوو (ھەتاوبردوو)، ئەوپەڵانەی بەھۆی پیرییەوە دروست دەبن...ھەرلەدێرزەمانەوە سود لەسركەی سێو وەرگیراوە بە تایبەتی پزیشكە یۆنانییەكان بۆچارەسەری نەخۆشی بەكاریان ھێناوە.

ئەوكەسانەی پەڵە  لەسەرددانەكانیان دروست بووە دەتوان بە پارچەیەك لۆكەی تەڕ بەسركەی سێو دانەكانیان پاكبكەنەوە .سركەی سێو پڕە لە مادەی ئاسنی جیاواز و توخمەكانی وەك:كالیسۆم، بۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، سۆدیۆم، گۆگرد،مس، ئاسن، سلیكۆن، ھاوكات  دە وڵەمە نیشە بە ڤیتامین B ،ڤیتامینC ،ئەسیدی سیتریك، ئەسیدی ئەستیك.
ھەروەھا دەرمانێكی كاریگەریشە بۆ نەخۆشیەكانی: پەستانی خوێن، نەخۆشی شەكرە، كێشەی ھەرسكردن،دابەزاندنی كێش، وە دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش وچارەسەرێكی باش و گونجاویشە بۆ بۆنیناخۆشی دەم و جەستە.

1 -دوژمنی زیبكەیە:_ پەستی مرۆڤ لە باری ئاسایدا لە ڕووی كیمیاییەوە (ترشە)بەڵام كاتێك دەگۆڕێت بۆ(تفت) ئەوا توشی گەلێكگرفتی جیاواز دەبێتەوە وەكو زیبكە.سركەی سێو دەتوانێت (ph (ی پێست لە باری ھاوسەنگیدا ڕابگرێت بەمەش پێست بە دوور دەبەت لە زیبكە،هەروەھا دژی ئیلتھاب و بەكتریایە كە لەسەر پێست دروست دەبێت   هه وڵ بدە سركەی سێو و ئاو بەڕێژەیەكی یەكسان تێكەڵ بكەیت و ڕۆژانە بە لۆكە بیدە لەو شوێنانەی زیپبكەی پێوەیە،
دوای (5 یان 10 (خولەك بیشۆ، ھەوڵ بدە بۆ ماوەی یەك مانگ ئەم كارە ئەنجام بدەو دواتر ئەنجامەكەی دەبینیت.

2-دەرمانی پێستی چەور و وشك :_ سركەی سێو چاودێریكارێكی باشی پێستە لەو ڕووەوەی كە) ph(ی پێست لەباری ھاوسەنگیدا دەھێڵیتەوە، واتا ڕێگەنادات پێستت زۆر چەوربێت یان زۆر وشك بێتەوە. دەتوانی یەك بەش سركەلەگەڵ دوو بەش ئاو تێكەڵ بكەیت (ئەوکەسانەی حەساشێتیان هەیە ئەتوانن سێ بەش ئاو بەکاربێنن) دواتر بیدە لە پێستت یان سەرتی پێ بشویت لە دوای ئەوە ی کە سەرت پاک کردەوە بە سابوون سودی هه یە بۆ پێست و قژت

3-دەرمانی لەناوبردنی ئەوپەڵانەی كە لەپیریدا دروست دەبن
سركەو ئاوی پیاز بەڕێژەیەكی یەكسان تێكە ڵاو بكە و بیدە لەدەم و چاوت، پاش نیوكاتژمێر دەموچاوت بشۆرەوە یاننیوكەوچ سركەی سێو لەگەڵ دوو كەوچك ئاوی پرتەقاڵ تێكە ڵاو بكەوبیدە لەدەموچاوت پاش نیوكاتژمێر بیشۆرە، شێوازێكی تر بریتیە لە تێكە ڵاوكردنی سركە و ئاوی دڵۆپێنراو بە ڕێژە یەکی هاوتا بە ڕێژەیەكی ھاوتا لەگەڵ چە ند دڵۆپێك ھەنگوین دواتربیدە لە دەموچاوت، بەڵام دەبێت یەكجار لەڕۆژێكدا بەكاری بھێنیت و خۆت نەخەیتە بەر تیشكی خۆر.

4-چارەسەری پێستی خۆر بردوو : _ ئەگەر دەموچاوت تیشكی خۆر سوتاندی ئەوا دەتوانیت پارچەیەك پەڕۆ لە ناوگیراوەی ئاووسركەی سێو تەڕ بكەیت و بیخە سەردەم و چاوت، پاش چەند خولەكێك بیشۆرە و وشكی بكەرەوە، ئینجا بە ڕۆنی نارگیل چەوری بكە چونكە بەسودە بۆ پەست، دەشتوانی لەبری ڕۆنی نارگیل سود لە كرێمی شێدار وەرگری





ئەم هەواڵە 8527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad