English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەڵبژاردنی یەکێتیی زانایانی ئایینی، پارتی یەکەم بوو 
2018-07-26 [09:28 AM]

ZNA  - ھەولێر 



 


ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ھەڵبژێردران. بەپێی ئەنجامەکانیش پارتی یەکەم بووە.

مەلا عەبدوڵڵا وەیسی، کە دەنگی یەکەمی بە دەستھێناوە،  رای گەیاند، لە نێوەڕۆی رۆژی چوارشەممەوە تاوەکو درەنگانێکی شەوی رابردوو، پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا ٣١ ئەندام ھەڵبژێردران.

مەلا عەبدوڵڵا وەیسی راشیگەیاند، ھەڵبژاردنەکە کراوە بوو، ٧٤ کەس خۆیان کاندیدکردبوو. "من بە بەدەستھێنانی ١٧٦ دەنگ پلەی یەکەمم بەدەستھێنا".

بەپێی زانیارییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم بووە و ٢٢ ئەندامی ھەڵبژێردراون. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش بە سەرکەوتنی چوار ئەندامی دووەم بووە.
سێ ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەرکردایەتیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی ھەڵبژێردراون. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیش دوو ئەندامی سەرکەوتوون و چوارەم بووە. 


ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 6475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad