English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانشستەر یونایتد بەھەر نرخێک بێت ئەستێرەکەی بەرشەلۆنەی دەوێت 
2018-07-26 [09:41 AM]

ZNA  - ھەولێر 


 
یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ھەوڵەکانی دەست پێکردوە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەیی خۆی دەربڕیووە ھەر نرخێک بدات بە یانەی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان یاری مینا . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی بەرشەلۆنە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ داوا دەکات لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە یاری مینا و ئەمڕۆش کۆبوونەوەیەک لەمبارەیەوە ئەنجام دەدرێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەھۆی ئاستە بەرزەی یاری مینا لە یارییەکانی مۆندیال پێشکەشی کرد و توانی سێ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا تۆمار بکات بووتە جێگەی چاوتێبڕینی یانە گەورەکانی ئەوروپا . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad