English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكانی بێ سنوور نزیكه‌ی نیو ملیۆن ژه‌مه‌ ده‌رمانی سیل ده‌به‌خشێته‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێڕاقی
2018-07-26 [11:25 AM]

ZNA-ھەولێر


لە بلاوکراوەیەکی میدیایی دا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی نێردراوە، ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ٢٦-٧-٢٠١٨ پزیشكانی بێ سنوور نزیكه‌ی 500 هه‌زار ژه‌مه‌ ده‌رمانی جیاوازی نه‌خۆشی سیلی به‌خشیه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێڕاقی، بۆ پاڵپشتی كردن و زیاد كردنی توانستی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سیل بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستیه‌كانی دانیشتوانی عێراق.

 

هیمان ناگاراسنام، سه‌رۆكی شاندی پزیشكانی بێ سنوور له‌ عێڕاق ده‌ڵێت "ئه‌م به‌خشینه‌ ته‌نها سه‌ره‌تایێكه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگیه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێڕاقی و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سیل بۆ بنبڕكردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ عێراق."

 

ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م به‌خشینه‌ به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی 85 ملیۆن دیناری عێڕاقیه‌ و یارمه‌تی دابینكردنی پێداویستی ده‌رمانی سه‌دان نه‌خۆش ده‌دات بۆ شه‌ش مانگی داهاتوو.

 

هه‌روه‌ها ناگاراسنام ئاشكراشی كرد كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (كه‌ له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سیله‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی كراوه‌)، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پزیشكانی بێ سنوور ده‌ست ده‌كات به‌ جێبه‌جێ كردنی شێوازێكی نوێی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سیل. ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه‌ش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه له‌ عێڕاق‌ كه‌ به‌رگری فڕه‌ ده‌رمانی سیلیان هه‌یه‌. كاتێك كه‌ كه‌سێك به‌رگری هه‌یه‌ دژی یه‌ك یان دوو له‌ به‌هێزترین ده‌رمانه‌كانی سیل، ئه‌وا به‌وه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێن كه‌ به‌رگری فڕه‌ ده‌رمانی سیلی هه‌یه‌. به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنیان مه‌حاڵ نیه‌، ڕێجیمی نه‌خۆشی توشبوو به‌ به‌رگری فڕه‌ ده‌رمانی سیل سه‌خته‌ و سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین كاریگه‌ری لاوه‌كیشی هه‌یه‌. ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ریه‌ نۆ مانگ ده‌خایه‌نێت و ژماره‌ی قوربانیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

 

ناگاراسنام هه‌روه‌ها وتیشی "پزیشكانی بێ سنوور 30 ساڵه‌ نه‌خۆشی سیل چاره‌سه‌ر ده‌كات و له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین دابینكه‌ری ناحكومی چاودێریه‌ بۆ به‌رگری فڕه‌ ده‌رمانی سیل له‌ جیهان. له‌ ئێستادا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی توشبوو به‌ سیل و به‌رگری فڕه‌ ده‌رمانی سیل ده‌كه‌ین له‌ 24 وڵات، له‌وانه،‌ هیند و باشوری ئه‌فریقا و ئوزپاكستان و كۆماری ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا. هه‌روه‌ها پزیشكانی بێ سنوور له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 11 وڵات كار ده‌كات بۆ دابینكردنی ئه‌م كۆرسه‌ كورتره‌ی چاره‌سه‌ری."

 

پزیشكانی بێ سنوور له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ له‌ عێڕاق كار ده‌كات. له‌ ئێستادا له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و به‌غدا و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ و ئه‌نباڕ كار ده‌كات.

 

پزیشكانی بێ سنوور یارمه‌تی پزیشكی بێ لایه‌ن و دادپه‌روه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات بێ گوێدان به‌ نه‌ژاد، ئاین، ڕه‌گه‌ز یان لایه‌نگری سیاسی. بۆ دڵنیابوون له‌ بێ لایه‌نی، پزیشكانی بێ سنوور ئابونه‌ له‌ هیچ حكومه‌تێك یان ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رناگرێت بۆ به‌رنامه‌كانی له‌ عێراق و‌ ته‌نها پشت ده‌به‌ستێت به‌ به‌خشینی خه‌ڵكی گشتی جیهان بۆ ڕایی كردنی كاره‌كانی.





ئەم هەواڵە 7189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad