English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دانرا
2018-07-26 [11:49 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە رەشنووسی بودجەی سەربازیی وڵاتەکەیان بۆ ساڵی 2019 ناوی پێشمەرگە زیاددەکەن و لە کۆی 850 ملیۆن دۆلاری تەرخانکراو بۆ سوپای عێراق، 290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دانراوە.

لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی سەربازیی ئەمریکا- کە بە یاسای رێپێدانی بەرگریی نیشتمانی ناسراوە- ئەندامانی کۆنگرێس ناوی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەهێنێت و لەنێو ئەو پارەیەی بۆ هێزەکانی ئەمنییەکانی عێراق تەرخانکراوە، بەشێکی بۆ پێشمەرگە دادەنرێت.

بەگوێرەی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژەیاساکە، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە، ناوی پێشمەرگەی تێدانەهاتووە، بەڵام لەکاتی هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاساکە ناوی پێشمەرگەی بۆ زیادکراوە و لە کۆی  850 ملیۆن دۆلاری تەرخانکراو بۆ سوپای عێراق، 290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دانراوە.

بەپێی رەشنووسەکە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا پێیانوایە "هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە کەمپەینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق، بۆیە بەگرنگی دەزانن لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانیان بۆ حکومەتی عێراق، لە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامبن، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هەروەها هێزە عێراقییەکان رێگری لە گەڕانەوەی داعش بکەن و ئەمنییەتی ناوچەکەش بپارێزن".





ئەم هەواڵە 3793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad