ZNA - ھەولێر
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ قەرەبوو کردنەوەی رۆیشتنی رۆنالدۆ لە ریزی یانەکەی دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ئیدین ھازارد ئەستێرەی یانەی چێلسی مۆربکات .
بەپێی ھەواڵی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی چێلسی داوای ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە ئیدین ھازارد .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید تەنھا بڕی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ھازارد , ئەم بڕە پارەیەش بە رای بەرپرسانی یانەی چێلسی زۆر کەمە .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، سەرۆکی یانەی چێلسی رامۆن ئیبرامۆڤیچ ئامادەیە دەست بەرداری ھازارد بێت بۆ ھەر یانەیەک لەبەرامبەر ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 16069جار خوێندراوەتەوە |