English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا فه‌رمانی لێسەندنەوەی پاسپۆرتی ١٥٥ هەزارو ٣٥٠ کەسی هەڵوەشاندەوە
2018-07-26 [01:32 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا فەرمانی وەرگرتنی پاسپۆرتی ١٥٥ هەزارو ٣٥٠ کەسی هەڵوەشاندەوە دوای ئەوەی دەرکەوت کە هیچ هۆکارێکی یاسایی نییە و بەهۆی هاوسەرەکانیانەوە فەرمانەکە دراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی نێوخۆی توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ فه‌رمانی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ پاسپۆرته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندرابوویه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی سه‌ركۆماری تورکیا و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی باری نائاسایی، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانەی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ ئه‌نجامدراون،ئەو بڕیارە دراوە".

 





ئەم هەواڵە 4720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad