English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی بڕیاریداوه‌ هه‌ر سی رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش بكرێت
2018-07-26 [03:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج هەمان بەرنامەی چەند مانگی پێشوو دەبێت، باسی له‌وه‌ش كرد، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ھەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەش بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی، لە دوای پێنجی مانگەوە لیستی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، وەكو پێشووتر دابەشكردنی مووچە لە رێگەی دوو لیست دەبێت، لیستێكیان داهاتی سامانە سرووشتیەكان لیستی دووەمیش 317 ملیارەكەی بەغدا دەبێت.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، ئەو بابەتە دەكەوێتە سەر ناردنی پارەكەی بەغدا، ئەگەر وەكو جەژنی رەمەزان پارەكە زووتر بنێردرێت تاوەكو پێش جەژن مووچەی هەموو لایەك دابەش دەكرێت.

 

باسنیوز

 





ئەم هەواڵە 16666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad