English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزاره‌تی خوێندنى باڵا له‌گه‌ڵ سریلانکا ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك واژوو ده‌كه‌ن
2018-07-26 [03:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەمەبەستى پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى نێوان هەریمى کوردستان و وڵاتى سریلانکا، ئەمڕۆ پێنچشەممە یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ نيرانجان اسوكا راناسنگها باڵیۆزى کۆمارى سریلانکا لە عێراق و، ئەحمەد جەلالەدین کونسوڵى فەخرى ئەو وڵاتە لە هەرێمى کوردستان كۆبووه‌وه‌.

یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتی، خۆشحاڵین كه‌ سریلانکا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ خوێندنی باڵا-وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسی له‌وه‌ كرد، بۆ ئێمە گرنگە پەیوەندیمان لەگەڵ سریلانكا هه‌بێ، بەتایبەت لەبوارى گۆڕینەوەى ئاڵوگۆڕى خوێندكاران و ستافی مامۆستایان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی له‌ نێوان زانكۆكاندا، وتیشی، خوێندكارانی سریلانکا هاوشێوه‌ی خوێندكارانی وڵاتانی دنیا ده‌توانن سود له‌ به‌رنامه‌ی (کورد سکۆلەرشیپ) وه‌ربگرن و، بێنه‌ كوردستان لەبوارەکانى زمان و مێژو و جوگرافیا و ئەدەب و كه‌لتوری کوردى بخوێنن.

نيرانجان ئاسوكا راناسنگها باڵیۆزى کۆمارى سریلانکا لە عێراق، رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێ پەیوەندیەکانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان فراوانتر بکەین، وتیشی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌سه‌ر پێشنیازێكی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕى خوێندکاران له‌ نێوان هه‌ردولا، هیواشی خواست ئه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌ك بێ بۆ دانانی به‌ردی بناخه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی له‌ نێوان هه‌ردولا له‌پێناو بەرژەوەندى زانستى نێوانمان.

لە کۆتایى دیدارەکەدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی ڕشنوسی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌ردولا كرا، بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان لەبوارى زانستى و ئەکادیمی و راهێنان، هه‌روه‌ك تاوتوێکردنى ئەنجامدانى یەکەمین قۆناخى ئاڵوگۆڕى خوێندکاران جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad