English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنى فڕۆكه‌ى (F35)ى به‌ ولاتێك په‌سه‌ندكرد
2018-07-27 [11:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


حكومه‌ت و كۆنگرێسى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بریارى قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى (F35) به‌ توركیا په‌سه‌ندكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى حكومه‌ت و كۆنگرێسى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى 716 ملیار دۆلارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، كۆنگرێس قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى فڕۆكه‌كى (F35)ى خسته‌ ده‌نگدان و به‌ 359 ده‌نگى به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 54 ده‌نگى نه‌خێر، قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى (F35) به‌ توركیا په‌سه‌ندكرا.

ئه‌م بڕیاره‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ په‌سه‌ند كردن و واژۆكردنیشى له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌، توركیا بێبه‌ش ده‌بێت له‌ كڕینى فڕۆكه‌ى جه‌نگى (F35)، له‌ كاتێكدا توركیا داواى 100 فڕۆكه‌ى كردبوو.





ئەم هەواڵە 4717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad