English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا ده‌كات به‌زووترین كات كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت پێكبهێنرێت
2018-07-27 [12:04 PM]

ZNA - هه‌ولێر


مه‌رجه‌عیه‌تى ئایینى باڵاى شیعه‌كان له‌ عێراق، داوا دەکات به‌زووترین كات كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كى دروست پێكیهێنرێت.
 
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ته‌مووز، به‌پێی هه‌واڵێكى (سۆمه‌رییه‌ نیوز)، مه‌رجه‌عیه‌تى ئایینى باڵاى شیعه‌كان له‌ عێراق، داواى كرد به‌زووترین كات كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كى دروست پێكیهێنرێت، جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز و لێهاتوو بێت و جه‌نگ له‌دژ گه‌نده‌ڵكاران رابگه‌یه‌نێ .

عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لائى، نوێنه‌رى عه‌لى سیستانى، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شیعه‌كان له‌ عێراق، رای گەیاندووە: ده‌بێ حكوومه‌تى عێراق له‌وه‌ بكۆڵێته‌وه‌، كه‌ ده‌توانێت له‌م هەڵومه‌رجه‌دا چى بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران بكات ، ئاماژە بەوەش دا کە‌‌‌‌‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى داهاتوو و حكوومه‌ت به‌ده‌م داواكارى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ نه‌یه‌ن ، ئه‌وا هاونیشتمانیان شێوازى ئاشتیخوازانه‌ى‌ نوێ ده‌گرنه‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى داواكارییه‌كانیان .

هه‌روه‌ها نوێنه‌رى سیستانى داوای كردووە: په‌له‌ بكرێت له‌ دانانى یاساى نوێ بۆ رێگریكردن له‌ پێدانى ئیمتیازات به‌ به‌رپرسان .





ئەم هەواڵە 1663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad