English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى و مه‌كگۆرك دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
2018-07-27 [11:30 AM]

ZNA-هەولێر


لە روژی هەینی، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێزان برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوا پێشهاته‌كان، پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت تاوتوێ كران و پێویستیی گفتوگۆیه‌كی جددیتر له‌نێوان‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ و بوونی به‌هێزی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌، گفتوگۆكانی ئێستای هه‌ولێر ـ به‌غداشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رز نرخاند.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌وڵ و گفتوگۆ‌كانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر و به‌غدا و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌تی عێراق پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها هیوای فراوانتركردنی گفتوگۆكانی خواست و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی نوێ پێكده‌هێنن، نیشان دا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، دوا پێشهاته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران، پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.





ئەم هەواڵە 4687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad