English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانێتیەكی عەرەبی دژی ئێران دروست دەكرێت
2018-07-28 [05:35 AM]

ZNA – هەولێر


به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا ئاشكرايانكرد، ئيداره‌ى كۆشكى سپى ده‌يه‌وێت هاوپەیمانێتیەكی عه‌ره‌بى بەناوی(هاوپه‌يمانى ستراتيژى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ) له‌ دژى ئێران پێكبهێنێت.

ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌ نوێيه‌ هاوشێوه‌ى ناتۆ ده‌بێت دژى ئێران به‌ڵام ناتۆيه‌كى عه‌ره‌بى ده‌بێت, جگه‌ له‌ وڵاتانى كه‌نداویش بڕياره‌ وڵاتانى ميسر و ئو‌ردنيش بچنه‌ ناو ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌وه‌ و ئه‌ركيان دژايه‌تيكردنى ئێران ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ى زانياریەكانی سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ كۆشكى سپى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌يه‌، ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌ ناوى لێبنرێت (هاوپه‌يمانى ستراتيژى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست) و له‌ 12 و 13ى  ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له‌ واشنتۆن له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى لوتكه‌ييدا بڕيارى له‌ باره‌وه‌ بدرێت.

سه‌رچاوه‌ ئه‌مه‌ريكييه‌كه‌ روونيكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌ پێشنيازى سعووديه‌ بووه‌ و له‌ ميانى سه‌ردانى ساڵى رابردووى تره‌مپ بۆ سعوودييه‌ خراوه‌ته‌ڕوو.

له‌و باره‌يه‌وه‌ گوته‌بێژێك به‌ ناوى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى سه‌ر به‌ كۆشكى سپى رايگه‌ياندووه‌، ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌ ده‌بێته‌ قه‌ڵايه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمنكارى و تيرۆر و توندڕه‌وى ئێراني كه‌ رووبه‌ڕووى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه‌ته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 4495جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad