English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا کوژرانی وەزیرێکی داعشی ڕاگەیاند
2018-07-28 [05:51 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسانی ئەمنی حکومەتی ئەڵمانیا کوژرانی ڕەزا سیام وەزیری پەروەردەی داعشی ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا لە زاری بەرپرسانی ئەمنی وەلاتە کەیانەوە ڕاگەیاند، سیام ساڵی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵدا کوژراوە و دوای ماوەیەکی زۆر لە ناسنامەکەی ئاشکرا بکرێت و لە کوژرانی دڵنیابنەوە.

ڕەزا سیام، لە ساڵی ٢٠١٢ چووەتە سوریا و پەیوەندی بە داعشەوە کردووە، بەڕەگەز میسڕیە و هەڵگڕی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بووە، یەکێک لە سەلەفییە دیارەکانی ئەڵمانیا و مزگەوتی سەحابە بووە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، پەیوندی بە داعشەوە کردووە لە سوریا و دواتر چووەتە موسڵ و بووەتە وەزیری پەروەردە.

بەپێی ئاماری ئاژانسە ئەڵمانیەکە، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە نزیکەی هەزار کەس ئەڵمانیایان بەرەو عێراق و سوریا جێهێشتووە و پەیوەندیان بە داعش و گروپە چەکدارە ئیسلامییەکانی ترەوە کردووە، ١٥٠ کەسیان لە شەڕ و پێکدادانەکان کوژران، هەواڵگری ئەڵمانیاش پێشبینی دەکات سێیەکی ئەو ژمارەیە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا.





ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad