English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان: هەڕەشە لەحكومەت دەكات
2018-07-28 [06:13 AM]

ZNA – هەولێر


مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف لە کەربەلا، هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکات ئەگەر داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکات دەستوەردان دەکات.

 

 
عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری مەرجەعییەتی باڵای نەجەف لە کەربەلا لە گوتاری هەینیدا ژمارەیەک داواکاریی خستە بەردەم لایەنە بەرپرسەکانی عێراق و تێیدا داوایکرد، یاسای هەڵبژاردن دادپەروەرانە بێت و رێز لە دەنگی دەنگدەران بگیرێت و رێگە نەدات پشتگوێ بخرێن، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەربەخۆ بێت هەر وەک دەستوور بڕیاری لەسەرداوە و نەخرێتە ژێر باری هیچ پشک پشکێنەیەکی حیزبی.
 
راگەێندراوی مەرجەعییەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە جێبەجێ نەکردنی ئەو دوو مەرجە، خەڵک تووشی نائومێدی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات.
 
مەرجەعییەتی باڵای نەجەف دەڵێت: رێڕەوی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە خواستی مەرجەعییەت نەڕۆیشت و نەهامەتی زۆربەی هاووڵاتییان زیاتر بوو، ئەوەش بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و بڵاوبوونەوەی بێکاری و تەشەنەکردنی گەندەڵی دارایی و بەڕێوەبردن لە کەرتە جیاجیاکانی دەوڵەت.

 

ئەو گوتیشی: ئێستا کە خۆپیشاندانەکان بەردەوامە، پێویستە بە دوو ئاراستە کار بکرێت: حکومەتی ئێستا جددی بێت لە جێبەجێکردنی بەپەلەی داواکارییەکانی هاووڵاتییان ئەوانەی کە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن تاوەکو نەهامەتی و بەدبەختی هاووڵاتییان کەم بکرێتەوە،  لە نزیکترین کاتدا حکومەتی داهاتووی عێراق پێکبهێنرێت لەسەر بنەمای دروست، بەتوانا چالاک و راستگۆ و تێیدا سەرۆک وەزیران سەرجەم بەرپرسیارییەتییەکانی تایبەت بە ئەدای حکومەتەکەی وەرگرێت.
 
 




ئەم هەواڵە 8917جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad