English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی عێراق چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی خۆپیشاندەران دەركرد
2018-07-28 [06:54 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك ھۆزەكانی پارێزگای میسان 21 بڕیاری لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە دەركرد .

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك ھۆزەكانی پارێزگای میسان حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق 21 بڕیاری لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە دەركرد، لە گرنگترینیان كردنەوەی دەرگای دامەزراندن و دابینكردنی پشكی پترۆ دۆلار بۆ شارەكە، ھەروەھا جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری.

پێشتریش عەبادی، لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك ھۆزی چەندین پارێزگای دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران كۆبووەتەوە.

نزیكەی مانگێكە خەڵكی بەسرە و بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق، دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و دیارنەمانی داھاتی عێراق خۆپێشاندانیان دەستپێكردووە و درووشمی سەرەكی بەشێك لە خۆپێشاندەرانیش لە دەست لەكاركێشانەوەی بەرپرسانی باڵای عێراقە.

 





ئەم هەواڵە 7693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad