English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی : دەرگامان کراوەیە بۆ بەرپرسە نارازیەکانی گۆڕان و ھاوپەیمانی
2018-07-28 [07:32 AM]

ZNA- ھەولێر


لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، دەرگای حزبەکەی بۆ بەرپرسە ناڕازییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی کراوەیە و هەر کاتێک بڕیاری گەڕانەوە نێو یەکێتی بدەن، پلە و پایەیان پێ دەدەن.

 

پاش ئەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە ئاستێکی بەرچاو، بە جۆرێک کە ژمارەیەک بەرپرسی بزووتنەوەکە دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند. ڕەھبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ڕایگەیاند: ”یەکێتی ماڵە گەورەکەیە و دەرگای بۆ ئەو بەرپرسانە کراوەیە، ھەر کاتێک بگەڕێنەوە، ئەوا قبوڵیان دەکەین و ڕێزیشیان لێ دەگیرێ و پلەو پایەشیان پێ دەدرێت، پێشتریش ھەبووە گەڕاوەتەوە و پلە و پایەی باشیان پێ دراوە“.

 

لە ئەگەری وازهێنانی بەرپرسانی ناو قەوارەکەی بەرھەم ساڵح و گۆڕان و گەڕانەوەیان بۆ ناو یەکێتیی نیشتمانی، ئەندامەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت: ”زۆر بە ئاسانی باوەشیان بۆ دەکەینەوە، ئەگەر بە پیلان نەبێت“.

 

هەر لەمبارەیەوە ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە گۆڕان هاوشێوەی یەکێتی تووشی کێشە بووە و ڕای گەیاند: ”یەک ئایدۆلۆژیا و یەک بیر لە ڕێکخستنێکدا بە ئاسانی دروست نابێت، بۆیە دەبینی ناکۆکییەکان زۆرن و کاریگەری بۆ جیابوونەوە و ھەڵوەرین دەبێت“. جەختیشی لەوە کردەوە: ”گۆڕانیش وەک یەکێتی تووشی کێشە بووە، ئەو خەسڵەتەش ڕۆژھەڵاتییە و ھیچ حزبێک ناتوانێت خۆی بکات بە پەپوولە“.





ئەم هەواڵە 5260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad