English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د.تارق نووری: کەسانێک بە گومانی تێوەگلانیان لە هێرشە چەکدارییەکەی هەولێر دەستگیرکراون
2018-07-28 [08:53 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، چەند کەسێک بە گومانی تێوەگلانیان بە رووداوی ھێرشکردنە سەر باڵەخانەی پارێزگاری ھەولێر دەستگیرکراون.

تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر راگەیاند، چەند کەسێک بە گومانی تێوەگلانیان بە رووداوی ھێرشکردنە سەر باڵەخانەی پارێزگاری ھەولێر دەستگیرکراون و دوای لێکۆڵینەوە لێیان، ئەوانەی ئەستۆ پاکی خۆیان دەسەلمێنن بەڕێزەوە ئازاد دەکرێن و ئەوانەشی دەستیان لەو تاوانەدا ھەبووبێ، بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاندووە کە مامۆستا عەبدولحەمید، بەرپرسی بازنەی قەڵای سەر بە ئەنجوومەنی بنەسڵاوەی کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە، تارق نووری ئەوەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دەستگیرکردنەکەی بەھۆی گومانەوەیە لە تێوەگلانی لەو رووداوەی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر و ھیچ پەیوەندییەکی بە حیزبەکەیەوە نییە.

کاژێر ٠٧:١٥ی بەیانیی رۆژی دووشەممە ٢٣-٧-٢٠١٨ سێ چەکدار ھێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر ئەنجامدا، سەرەتا پاسەوانی بەر دەرگای باڵەخانەی پارێزگایان بریندارکرد، دواتر دوو چایچیی پارێزگایان بە بارمتەگرت. دواتر ئاسایش توانی یەکێکیان رزگاربکات، ئەوی دیکە شەھیدکرا، ھەروەھا چوار کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

رووداو





ئەم هەواڵە 7120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad