English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم شارەی کوردستان باوكێك دوای برینداركردنی كوڕەكەی خۆی دەكوژێت
2018-07-28 [09:00 AM]

ZNA-ھەولێر


پۆلیسی سلێمان رایگەیاند، دوایی دەمەقالیەکی زۆری نێوان کور و باوکێک، باوکەکە بە فیشەکێک کورەکەی بریندار دەکات و خۆشی دەکوژێت، پۆلیس لە لێکۆلیەنەوە دایە لەسەر چۆنیەتی روودانی تاوانەکە.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ شەممە ٢٨ی٧ی٢٠١٨، لەئەنجامی شەڕ و دەمەقالیەکی زۆری نێوان کور و باوکێک، باوکەکە فیشەکێک دەنێت بەکورەکەیەوەو برینداری دەکات، دواتر بەفیشەکێک خۆی دەکوژێت.

 

پۆلیسی سلێمانی ئەورشی خستەروو، کە دوایی گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەڵگەی تاوان، کورەکە گەیەنرایە نەخۆشخانەو تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و بەوتەی خێزانەکەی، باوکەکە وایزانیوە کورەکەی گیانی لەدەستداوە، بۆیە خۆی کوشتووە.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشیان ئاشکراکرد، کە باوکەکە ناوی (ئ، ع، ئ)و لەدایکبوی ١٩٦٧و کورەکەش ناوی (ب، ئ، ع)و دانیشتوی گەرەکی سێتوانن لەشاری سلێمانی، لەئێستادا لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمدەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 6484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad